بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
JMERYAR
دەربارە

کۆمپانیایەکی کوردستانی، بیرێکی جیهانی.

ئێمە ژمێریارین. باوەڕمان وایە کە سیستەمی ژمێریاری دەبێت بەهێز بێت بەڵام ساکار، پیشەیی بەڵام نزیک لە کاری ڕۆژانە. بۆیە بەرهەمەکانمان بۆ بازاڕەکەی خۆمان دروست دەکەین.

چیرۆکی ئێمە

چیرۆکی ئێمە.

گرووپی ژمێریار لە ساڵی ٢٠١٤ لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد، لەسەر بنەمای پرسیارێکی ساکار: بۆچی هیچ سیستەمێکی ژمێریاری نییە کە تەواو گونجاو بێت لەگەڵ شێوازی کاری بازرگانیی کوردستان؟

ئەو ساڵانە، ستافی ئێمە لە ژمێریاریی پیشەیی و ئەندازیاریی نەرمەکاڵا لەگەڵ چەندین کۆمپانیای ناوەند و گەورە کاریان کردووە، لە مارکێتی بچووکەوە تا گرووپە بازرگانییە گەورەکان. ئەو ئەزموونە بنەمای دروستکردنی ژمێریار بوو.

ئەمڕۆ، دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموونی سیستەمی ژمێریاریی ئۆنڵاین، توانیمان بۆ یەکەم جار ژمێریاری لەگەڵ E-Commerce ببەستینەوە و ئەو توانایە بە کۆمپانیاکان بدەین کە بە باشی هەموو پڕۆسەکانی ناو کۆمپانیاکانیان دیجیتاڵایز بکەن.

+١٠
ساڵ ئەزموون
24/7
پشتیوانیی فەنی
سلێمانی
سەنتەری کۆمپانیا
بنەماکانمان

سێ بنەما کە لەسەری ڕاوەستاوین.

٠١ · دروستی

دروستی و وردبینی

ژمێریاری شوێنێک نییە بۆ هەڵە. هەموو ئامرازەکانمان لەسەر بنەمای دروستی، شوێنکەوتنی هەموو گۆڕانکارییەک، و توانای audit ـی تەواو دروستکراون.

٠٢ · متمانە

متمانە و شەفافیەت

نرخی شەفاف، بێ کۆستی شاراوە. داتاکانتان شفرە کراون و بەرپرسیارێتیی پاشەکەوتکردن لای ئێمەیە. ٢٤/٧ بەردەستین کاتێک پێویستت پێمانە.

٠٣ · هەرێمی

دروستکراوی خۆمان

دروستکراوی کوردستانە بۆ بازاڕی کوردستان. هەموو شت بە کوردیی سۆرانی، لەگەڵ پشتگیریی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی. ستافی پشتگیری لە هەرێم بەردەستن.

سەرپەرشتیار

کێ لە سەرپەرشتیی ئێمەن؟

Mohammad Assad

FOUNDER & CEO

دامەزرێنەری ژمێریار و دەستپێکەری سیستەمەکە. زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموون لە ژمێریاریی پیشەیی و دروستکردنی سیستەم بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم.

تیمی ژمێریار

ENGINEERING & SUPPORT

تیمێکی زیاتر لە ١٠ کەسی لە ژمێریار، ئەندازیاری نەرمەکاڵا و پشتیوانیی فەنی. لە سلێمانییەوە بەدوای دروستکردن، گونجاندن و پشتیوانیی ٢٤/٧.

داوای دیمۆ

با دیمۆیەک بۆ تیمەکەت ڕێک بخەین.

لە کەمتر لە ٣٠ خولەکدا پیشانت دەدەین چۆن ژمێریار دەتوانێت کارەکەت ئاسانتر بکات. بەخۆڕایی، بێ بەڵێن.

ئیمەیل
sale@jmeryar.com
واتساپ
+964 771 179 0202
بەرپرسی پەیوەندی
Mohammad Assad
شوێن
سلێمانی · کوردستان